٣ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٧:٥٨
ڕزگاری ٨٠٠ ئافرەت و منداڵی سووری لە ئۆردوگای"ئەلهول"

هێزەکانی کوردی باکووری سوریا ئیزنی چوونە دەری ٨٠٠ ئافرەت و منداڵی سورییان دەرکردووە کەلە بارودۆخیکی ئیجگار ئەستەم دا دەژیان.

(ABNA24.com) هێزەکانی کوردی باکووری سوریا ئیزنی چوونە دەری ٨٠٠ ئافرەت و منداڵی سورییان دەرکردووە کەلە بارودۆخیکی ئیجگار ئەستەم دا دەژیان.

 بە پێی راپۆرتی فارس، بەرپرسانی  ئۆردووگای ئاوارەکانی"ئەلهول" لە پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئیزنی چوونە دەری ٨٠٠ ئافەرت و منداڵی سوری یان لەم ئۆردوگایە و ڕۆیشتنیان بەرەو شارەکانی خۆیان دەرکردووە .

یەکەم گرووپ لەم کەسانە، سبەینێ دووشەممە بەڕێدەکرێن بۆ ناوچەکانی خۆیان لە ئەلتەبەقە و ئەلڕەققە. چوونە دەری ئەم ئافرەت و منداڵانە لە حاڵێکدایە کە دوومانگ تێپەڕیوە لەئازادی ناوچەی "باغوز" وەکوو دوایین ناوچەی ژێر ڕکێفی داعش لە سوریا .

کۆنتڕۆڵی ئەم ئۆردوگایە لە دەست هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک دایە کە لە لایەن ئەمریکاوە پشتگرییان لێوە دەکرێت. ناوەندەکانی نێو دەوڵەتی و سوریاییەکان بە جاران لەبارەی بارودۆخی هەژینەری ئەم ئوردوگایە و نەبوونی ماددەی خۆراکی دەواو ودەرمان وشداریان دابوو.

١٢ هەزار کەس لە شارومەندانی وڵاتانی دیکە لەم ئۆردوگایە لەباکوور دان. چوارهەزار ئافرەت و هەشت هەزار منداڵ کەلە  ئەندامانی بنەماڵەی ترۆریستانی داعشی دێنە ئەژمار لەم ئوردوگایە لە ژێر ئاگاداری تایبەت دان.



/129